2021-04-06   413     
بافڵ تاڵه‌بانى له‌ساڵیادى تێپه‌ڕینى 16 ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "عێراق بەدۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، نەبوونی متمانە لەنێوان هێزو لایەنەکان، ئەنجامنەدانی دیالۆگێکی نیشتمانیی لەپێناو چارەسەکردنی کێشەکان پێمان دەڵێت هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال لەڕابردوودا چەند گرنگ بووە".
ئاوێنە: له‌و په‌یامه‌یدا هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى‌و كوڕه گه‌وره‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى نوسیویه‌تى:"ئەمڕۆ 16 ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەمین سەرۆککۆماری کورد لەمێژووی عێراق تێدەپەڕێت".
وتویه‌تى:"بەشانازییەوە یادی ئەو ڕۆژە پڕشکۆیە دەکەینەوە، 6ی نیسان بۆ ئێمە ڕۆژی وەفاداری‌و بەردەوامیمانە بۆ درێژەدان بەسیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال، ڕۆژی بەرپرسیارێتیمانە بەرامبەر نەتەوەکەمان‌و هەموو ئەو بەهاو بڕوایانەی مام بەرگری لێکردوون".
تاڵه‌بانى نوسیویه‌تى:"دیموکراسی، تەبایی‌و پێکەوەژیان بناغەی سیاسەتی مام جەلال بووەو ئێمەش هەڵگری ئەو مەشخەڵە دەبین، دیالۆگ‌و لێکتێگەیشتن ستراتیژی کارکردنمان دەبێت‌و لەسەر ڕێبازەکەی بەردەوامدەبین".
جه‌ختیكردۆته‌وه، "عێراق بەدۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، نەبوونی متمانە لەنێوان هێزو لایەنەکان، ئەنجامنەدانی دیالۆگێکی نیشتمانیی لەپێناو چارەسەکردنی کێشەکان پێمان دەڵێت هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال لەڕابردوودا چەند گرنگ بووە، هەموولایەکیش ئەم ڕاستییە دەزانن‌و شایەتی بۆ هەوڵی بێوچانی ئەو دەدەن لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لەعێراق".