په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی‌ له‌ماوه‌ی 2 ساڵدا بەموچەکەی زیاتر له‌ملیارێك دیناری له‌پڕۆژه‌ی خێرخوازیدا خه‌رج كردووه‌
  2021-04-06       1594       
نه‌هرۆ رواندزی
نه‌هرۆ رواندزی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ماوه‌ی 2 ساڵ ژیانی په‌رله‌مانیدا، به‌بڕی (1) ملیارو (98) ملیۆن‌و (149) هه‌زار دینار هاوكاری پێشكه‌ش به‌و كه‌س‌و ناوه‌نده‌ مرۆیی‌و مه‌ده‌نیانه‌ كردووه‌ كه‌ پێویستیان به‌هاوكاری بووه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌كتێبێكدا به‌ناونیشانی "دڵۆپێك خزمه‌ت" كۆی گشتیی بۆچون، هه‌ڵوێست، چالاكییه‌ سیاسی، په‌رله‌مانیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و میدیاییه‌كانی خۆی خستۆ‌ته‌ڕو.

له‌كتێبه‌كه‌دا نه‌هرۆ  رواندزی لیستی هاوكارییه‌كانی له‌ماوه‌ی 2 ساڵی كاری په‌رله‌مانیی بڵاوكردۆ‌ته‌وه‌ كه‌ پوخته‌ی به‌م جۆره‌یه‌:

1- هاوكاری نه‌خۆشانی تالاسیما و ماڵی كه‌مده‌رامه‌ت بۆ 2 ساڵ: 532 ملیۆن دینار.

2- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خه‌لیفان له‌ رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی: 120 ملیۆن دینار.

3- كڕینی خۆراك له‌ رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ ناحیه‌ی خه‌لیفان: 13 ملیۆن و 125 هه‌زار دینار.

4- كڕینی مینی پاس له‌ رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ رێكخراوی تالاسیما: 32 ملیۆن و 524 هه‌زار دینار.

5- دابه‌شكردنی ساردكه‌ره‌وه‌ و ته‌له‌ڤزیۆن و جلشۆر بۆ 200 ماڵی كه‌مده‌رامه‌ت له‌ ژێر چاودێری لقی 10ی پارتی: 64 ملیۆن و 300 هه‌زار دینار.

6- كڕینی 2000 سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت: 27 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

7- یارمه‌تی نه‌خۆشان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات: 68 ملیۆن دینار.

8- هاوكاری قوتابیانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌ كۆلیژه‌كان: 16 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

9- پێداویستی قوتابیانی بنه‌ڕه‌تی له‌ په‌روه‌رده‌كانی شه‌قڵاوه‌ و سۆران و مێرگه‌سۆر و رواندز و چۆمان: 18 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار.

10- به‌خشینی لاپتۆپ به‌ قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی سنووری رواندز: 11 ملیۆن و 300 هه‌زار دینار.

11- به‌خشینی لاپتۆپ به‌ قوتابیانی قۆناغی 12ی  ئاماده‌یی سنووری سۆران، رواندز، مێرگه‌سۆر و چۆمان: 19 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

12- كڕینی رووناككه‌ره‌وه‌ بۆ دیانا: 8 ملیۆن و 400 هه‌زار دینار.

13- هاوكاری یانه‌كانی سۆران و رواندز و چۆمان و ئافره‌تانی هه‌ولێر: 60 ملیۆن دینار.

14- هاوكاری پڕۆژه‌ی ملیۆنێك داربه‌ڕوو له‌ ته‌واوی كوردستان: 2 ملیۆن دینار.

15- هاوكاری پاسكیلسوارانی رواندز: 1ملیۆن و 200 هه‌زار دینار.

16- كڕینی 200 سه‌به‌ته‌ی خۆراك له‌ به‌غدا بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌عامل و كه‌رخ: 24 ملیۆن دینار.

17- هاوكاری بریندارانی خۆپیشانده‌رانی باشووری عێراق: 6 ملیۆن دینار.

18- هاوكاری یه‌كێتی كینك بۆكسێنی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی 7 رۆژه‌ له‌ هه‌ولێر: 7 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

19- هاوكاری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سنووری رواندز: 1ملیۆن و 800 هه‌زار دینار.

20- هاوكاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند خانووی ماڵه‌ كه‌مده‌رامه‌تان له‌ سۆران و رواندز: 31 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

21- هاوكاری پارێزه‌رانی سۆران له‌سه‌ر داوای لقی 10: 2 ملیۆن دینار.

22- كڕینی كامێرای چاودێری له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی رواندز: 3 ملیۆن و 750 هه‌زار.

23- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ندان قوتابخانه‌ و قوتابخانه‌یه‌كی توركمانی له‌ رێگه‌ی لقی هه‌ولێری مانگی سوور: 24 ملیۆن دینار.

كۆی گشتیی ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخانكراوه‌ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ خێرخوازییانه‌: 1 ملیار و 98 ملیۆن و 149 هه‌زار دیناره‌.

 

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×