ئەمڕۆ “گفتوگۆی ستراتیژیی عێراقی ئەمریكی” بەڕێوەدەچێت
  2021-04-07       162       
چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ، گفتوگۆی ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریكادا بەڕێوەبچێت، هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە لەڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە چەند دۆسییەیەك تاووتوێ دەكەن.

ئاوێنە: دوێنی سێشەممە 6ی نیسان، ئەنتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتەرەكەیەوە ئاشكرایكرد، “لەگەل فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییەكەم لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژیی عێراقی ئەمریكی قسە دەكەین، تیاییدا پێشخستنی پەیوەندییەكانی نیوانمان لە هەموو بوارەكان دەخەیتەڕوو”.

سەبارەت بەو تەوەرانەی كە بڕیاری ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان لەو گفتوگۆ ستراتیژییەدا بخرێنەڕوو، كاتع ركابی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەكانی ئاشكراكردووە، “ئەم گفتوگۆیە بابەتی نوێ لەخۆ ناگرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكردووە، “پرسی چونەدەرەوەی هێزە ئەمریكییەكان لە عێراق بابەتێكی گفتوگۆكان دەبێت و ستراتیژی هەردوو وڵاتەكە باس دەكرێت بۆ ئەو مەبەستە”.

بە وتەی ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، پرسی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و بابەتی ئەمنی و سەربازی و خوێندنی باڵا و كارەبا تەوەری دیكەی گفتوگۆكە دەبن.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×