وه‌زیری ته‌ندروستی داوای ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كات
  2021-04-07       727       
سامان بەرزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم لەبارەی راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ دەڵێت، ناکرێت قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی رابگەیێنین، بەڵام دەکرێت قەدەخەی هاتووچۆی سنووردار، رێژەیی، لە شوێنی جیاواز بۆ توێژی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی هەڵکشانەکە هێواش بکرێتەوە.

ئاوێنە: دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان به‌میدیای پارتی ڕاگه‌یاند، "بەرکەوتن و چوونە ناو پۆل مەترسیدارە، بەپێی خەمڵانەکانی ئێستا داخستنی دەرگەی قوتابخانەکان درێژدەکرێتەوە".

لەبارەی دوایین زانیارییەکانی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا و دۆخی تەندروستی دکتۆر سامان بەرزنجی رایگەیاند، "بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستاش ئێمە بەرەو لووتکە دەڕۆین".

لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان لەڕووی تووشبوون بە کۆرۆنا، وەزیری تەندروستی رایگەیاند، ئێستا هەرێمی کوردستان لە زۆنێکی نارنجییە، واتە زۆنەکانی سەرەتای تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە زۆنی پێش کۆتایی کە سوورە، هەروەها دەشڵێت، "خۆشمان تا راددەیەک لە سیستەمی تەندروستی رازی نین".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×