توركیا سزای حەوت جار زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا سەپاند
  2021-04-08       614       

توركیا سزای حەوت جار زیندانیی هەتایی بەسەر هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا سەپاند كە تۆمەتبار بووە بە ئەندامبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان.

ئاوێنه‌: ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ بە ناوی "ئازاد سادقی فەڕ" تەمەن 22 ساڵ، ماوەی سێ ساڵە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری باتمانی باکووری کوردستان دەستبەسەر کراوە.

ڕوونیشیكردەوە، ئازاد سادقی فەڕ لە تەمەنی 16 ساڵیدا چووەتە نێو ریزەکانی "پەکەکە" و لە تەمەنی 19 ساڵیدا لەو حیزبە دابڕاوە و خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە.

ڕاشیگەیاند دادگای تورکیا لە بڕیاری كۆتاییدا سزای حەوت جار زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند.

ڕێكخراوە ڕاشیگەیاند ئازاد سادقی فەڕ لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا هیچ جۆرە پاڵپشتییەکی لە لایەن ئێران یان ڕێكخراوە مرۆییەكانی سەر بە خاچی سوور نەبووە و نەیتوانیوە لە ماوەیەدا لە گەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنی هەبێت. ناوبراو تەنیا لە رێگای تەلەفۆن و بە شێوەی سنووردار لە گەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی هەبووە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×