وەزارەتی شارەوانی بەناڕاستەوخۆ بۆ قوباد تاڵەبانی: دابەشكردنی زەوی بەبێ رەزامەندی ئێمە یاساشكێنیە
  2021-04-09       1140       
ساسان عه‌ونی‌ وه‌زیری‌ شارەوانی، قوباد تاڵه‌بانی‌

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، دابەشكردنی زەوی لەناو سنوری شارەوانییەكان بەبێ رەزامەندیی رەسمی وەزارەتەكەیان لەلایەن هەر فەرمانگەو كەسێكەوە بێت، یاسا شكێنییەو دەشڵێت:حکومەتی هەرێم بەهەمو شێوەیەک کاری نایاسایی ڕەفتارکردن لەگەڵ دابەشکردنی زەوی بەشێوەی هەوایی و کارت ڕاگرتوەو کاری پێ ناکرێت، پێچەوانەی ئەوە هیچ بەهایەکی یاسایی نابێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی، لە رونكردنەوەیەكدا لەبارەی بڵاوبونەوەی هەواڵی دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند"توێژەکانی کوردستان ئەوانەی بەپێی یاساو ڕێنماییەکان مافی وەرگرتنی زەویان هەیە لە هەمو پارێزگاکانی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مافەیان لەبەرچاو دەگرێت و لە کاتی هەبونی ژمارەی زەوی پێویست کە بەپێی پلان بۆ نیشتەجێکردن ئامادە دەکرێت، بەسەر سەرجەم توێژەکان دابەش دەکرێت، نەوەک بە جیاوازی و لە چەند شوێنێکی دیاریکراو و بەکارهێنانی زەوی گشتی لە پێناوی مەرامی سیاسی و دابەشکردنی بەسەر دۆست و لایەنگران و دروستکردنی ئەمری واقیعێک بە دور لە بنەمای یاسایی."

وەزارەتی شارەوانی وتوشیەتی"رەفتارکردن و دابەشکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی و زاری حکومەت و موڵکی گشتی، لەناو سنوری شارەوانییەکان، بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و کەسێک بیکات، ئەوا یاساشکێنیە و لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت."

جەختیشی كردۆتەومە كە "حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەمو شێوەیەک کاری نایاسایی ڕەفتارکردن لەگەڵ دابەشکردنی زەوی بەشێوەی هەوایی و کارت ڕاگرتوەو کاری پێ ناکرێت، پێچەوانەی ئەوە هیچ بەهایەکی یاسایی نابێت."

رونكردنەوەكەی وەزارەتی شارەوانی دوای ئەوە دێت كە میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە بە تەرخانكردن و دابەشكردنی پێنج هەزارو 69 پارچە زەوی نیشتەجێبون لە سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و دوێنێش لەو چوارچێوەیەدا لەڕێگەی تیروپشكەوە 958 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و زیندانیانی ئەنفالدا لەكەلار دابەشكرا.

دەقی رونكردنەوەكە...

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە

چەند ڕۆژێکە هەواڵێک لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن، سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، بۆیە ئەم ڕونکردنەوانەی خوارەوە بەپێویست دەزانین:

-توێژەکانی کوردستان ئەوانەی بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مافی وەرگرتنی زەویان هەیە لە هەمو پارێزگاکانی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مافەیان لەبەرچاو دەگرێت و لە کاتی هەبونی ژمارەی زەوی پێویست کە بەپێی پلان بۆ نیشتەجێکردن ئامادە دەکرێت، بەسەر سەرجەم توێژەکان دابەش دەکرێت، نەوەک بە جیاوازی و لە چەند شوێنێکی دیاریکراو و  بەکارهێنانی زەوی گشتی لە پێناوی مەرامی سیاسی و دابەشکردنی بەسەر دۆست و لایەنگران و دروستکردنی ئەمری واقیعێک بە دور لە بنەمای یاسایی.

-ڕەفتارکردن و دابەشکردنی زەوی دەبێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بێت، بۆ هەمو خەڵکە موستەحەق و شیاوەکان بێت، بەپێی بڕیار و ڕێکار و بنچینە یاساییەکان بێت.

-ڕەفتارکردن و دابەشکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ زەوی و زاری حکومەت و موڵکی گشتی، لەناو سنوری شارەوانییەکان، بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و کەسێک بیکات، ئەوا یاساشکێنیە و لێکەوتەی یاسایی بەدوادادێت.

-حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەمو شێوەیەک کاری نایاسایی ڕەفتارکردن لەگەڵ دابەشکردنی زەوی بەشێوەی هەوایی و کارت ڕاگرتوە و کاری پێ ناکرێت، پێچەوانەی ئەوە هیچ بەهایەکی یاسایی نابێت.

-موڵکی گشتی و زەوی و زار، موڵکی هەمو خەڵکی کوردستان و نەوەکانی داهاتومانە و ڕێگەنادرێت کە بە نایاسایی بەکار بهێندرێت.

زۆرترین بینراو
هێمن هەورامی: پارتی ناوی کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن ناکات
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه‌
بەرپرسێك لە سەرۆكایەتی كۆمار زانیاریی لەبارەی موچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و تەوتین دەخاتەڕو
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: ‏نەخێر بۆ گەندەڵی و ئیستیغلالی سۆزی نەتەوەیی بۆ مەرامی کەسی و حزبی
به‌شێكى پاره‌ى موچه‌ى مانگى دوو خرایه‌سه‌ر هه‌ژمارى بانكيى حكومه‌تى هه‌رێم
"بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ دوو مه‌به‌سته‌: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌"
هەشت كۆنگرێسمان بۆ بایدن: نیگەرانین لە بانگهێشتی سودانی بۆ ئەمریكاو رەتكردنەوەی دیدارت لەگەڵ مەسرور بارزانی
وەزارەتی دارایی خشتەی تەواوكاریی موچەی مانگی دوی بڵاوكردەوە
وتەبێژی حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 ئاشكرادەكات
سەرۆك كۆمار بۆ وەزیری دارایی عێراق: پەلەبكرێت لە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×