ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: ژمارەی توشبوان 130 هەزار كەسی تێپەڕاند
  2021-04-09       706       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 173 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوان 130 هەزار كەسی تێپەڕاندوە. هاوكات چوار توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 هەزارو 858 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك یەك هەزارو 173 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 418 توشبوش چاكبونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی بە تۆماركردنی ئەو حاڵەتە نوێیانەی توشبون، كۆی توشبون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 130 هەزارو 529 كەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 1 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە...

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×