پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دایكێك بە بیستنی هەواڵی
مردنی كچەكەی گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێكدا
ئاشكرایكرد"کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیمان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی
خوشکی کارمەندێکی بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر سەر بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاوکردەوە
کە لە شاری سلێمانی بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوا بەدوای مردنی
کچەکەی دایکیشی لە تاوا گیانی لەدەستدا."
لە
راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە"بەوتەی کارمەندمان ( ئیبراهیم
ئیسماعیل عەزیز) لە بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر، خوشکەکەی بەشێوەیەکی کتوپڕ کۆچی
دوایی کردوە، دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە باری تەندروستی تێک دەچێت و دەستبەجێ گیانی
لەدەستداوە."