2021-04-10   496     
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر کۆبووەوە و نیگەرانی خۆی لە گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و داوادەکات، هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به بڕیاری لێبڕینی موچه بهێنێت.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشهاته‌كان و هه‌نگاو و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ به‌رانبه‌ریان، ئەمڕۆ 10ی نیسان کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی مامۆستا عەلی باپیر به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، " له‌مه‌ڕ كێشه و گرفته‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان و قه‌یرانی دارایی، كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیی له‌سه‌ر درێژه‌كێشانی باری ناهه‌مواری بژێوی موچه خۆران و هاوڵاتیان و داواكاره هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به بڕیاری لێبڕینی موچه بهێنێ."
ئەوەش هاتووە، "سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ شیكارێكی وردی بۆ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێم‌و عێڕاق به‌گشتیی كرد و ده‌رهاویشته و لێكه‌وته و ئه‌گه‌ر و سیناریۆكان له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسیی هه‌رێم و عێڕاق و ناوچه‌كه بۆ ئاماده‌بووان خستەڕوو، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی بۆ چۆنیه‌تی ڕێكخستنی هه‌ڵوێست و جوڵه‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ئاڕاسته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كرد له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كان."
ئەوەش هاتووە، "سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش، كۆبوونه‌وه‌كه بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كان و چۆنیه‌تیی به‌شداریی كردن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تاوتوێ كرد و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه بڕیاری پێویستی له‌باره‌یه‌وه درا."