2021-04-10   450     
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌منی له قه‌زای شه‌نگال رایگه‌یاند، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌كاتی كاركردنی شۆفڵێكدا له‌باشوری شه‌نگال دۆزراوه‌ته‌وه كه ته‌رمی ژن و پیاو و منداڵێكی تێدایه.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند، له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی شۆفڵێك له‌ناوچه‌ی سیپا شێخ خدری باشوری شاخی شه‌نگال، ته‌رمی ژن و پیاوێك و منداڵێك دۆزراونه‌ته‌وه، كه پێده‌چێت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له ساڵی 2014 كوژرابن و له‌ناو گۆڕێكدا نێژرابن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌باره‌ی ته‌رمی ئه‌و سێ كه‌سه ده‌ستیپێكردوه، ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یانه‌وه بوه.
له‌ساڵی 2014 چه‌كدارانی رێكخراوی داعش هێرشیانكرده سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا و شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری و داگیریانكرد، سه‌ره‌ڕای كوشتنی چه‌ندین هاوڵاتی، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له‌موڵك و ماڵی هاوڵاتیاندا گرت، دوای سێ ساڵیش سوپای عێراق له ژماره‌یه‌ك ئۆپراسیۆنی تایبه‌تدا توانی ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق كۆنترۆڵ بكاته‌وه.