پشتیوان سادق: نوێژی عیشا و تەراویح ماوەكەی نابێت لە 35 خولەك زیاتر بێت
  2021-04-12       752       


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم  رایگەیاند پێویستە هەموو موسوڵمانێك لەماڵەوە دەستنوێژ بگرێت و  نوێژی عیشا و تەراویح ماوەكەی نابێت لە 35 خولەك زیاتر بێت.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم  بە 13 خاڵ ئەو رێنماییانەیان بڵاوكردۆتەوە كە پێویستە لەناو مزگەوتەكاندا لەبەرچاو بگیرێت وەك رێگایەكی خۆپارێزی و رێگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا هەر مزگەوتێكیش پابەند نەبێت دادەخرێت.

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووی كۆرۆنا كۆبووەوە و تێیدا بڕیار دراوە لەمانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەكان بەڕووی نوێژخوێنان بكرێنەوە، بەڵام بەچەند مەرج و رێنماییەكەوە و هەر مزگەوتێكیش پابەندی ئەو مەرجانەی نەبێت دادەخرێت.

بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان، لەمانگی رابردووەوە دەرگای مزگەوتەكان و چەند شوێنێكی دیكە داخران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×