2021-04-12   368     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه 13ی نیسان، ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت پله‌كانی گه‌رماش به نزمی ده‌مێننه‌وه.
ئاوێنه: كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه: ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله له هه‌ولێر 25، سلێمانی 24، دهۆك 25، كه‌ركوك 27 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەینێ دووشه‌ممه 12ی نیسان، كەشناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك له‌چاو ئه‌مڕۆ داده‌به‌زن، به‌جۆرێك هه‌ولێر به‌رزترین پله 26، سلێمانی 25، دهۆك 26 و كه‌ركوك 29 پله ده‌بێت.