2021-04-12   982     
توركیا دەیان كیلۆمەتر چووەتە نێو خاكی سوریاوە و دەستیكردووە بە دروستكردنی سنوورێكی نوێ.
ئاوێنه: حەمید عەبد هاوسەرۆكی كانتۆنی گرێ سپی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاند توركیا 32 كیلۆمەتر لە قووڵایی خاكی سوریادا دەستیكردووە بە جیاكردنەوەی سنوورێكی نوێ.
ئەوەشی خستەڕوو كە توركیا چەكی قورس و ڕاداری پێشكەوتووی بۆ ژمارەیەك لە بنكە سەربازییەكانی گواستووەتەوە و شانبەشانی ئەوەش بە درێژایی 15 كیلۆمەتری ڕێگای نێودەوڵەتی "ئێم 4" لە دەروبەری ناوچەی عەین عیسا، خەندەق لێدەدات و سەنگەرەكانی بەرز دەكاتەوە.
حەمید عەبد ڕاشیگەیاند توركیا هەوڵ دەدات ناوچە داگیركراوەكانی باكووری سوریا لە باشوور جیابكاتەوە و بە دروستكردنی پێنج بنكەی سەربازیی لە عەین عیسا، ئاماژەكانی ئەو نیازەی توركیا دەركەوتوون.