باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق به‌جیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكان‌و ئه‌ندامانی‌ ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ یەكێتی كۆده‌بێته‌وه‌
  2021-04-13       370       
باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق‌و كۆنسوڵی ئەمریكا لەهەولێر به‌جیا له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی‌‌و بافڵ تاڵه‌بانی‌ هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌‌و مه‌لا به‌ختیارو حاكم قادر ئه‌ندامانی‌ ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ یەكێتی كۆبونه‌وه‌.

ئاوێنه‌: ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ هه‌ردو كۆبونه‌وه‌كه‌:

ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌ی ‌هاوسه‌رۆكانی‌ یەكێتی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق:

ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی لە شاری سلێمانی پیشوازیمان کرد لە ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم. لە دیدارێکدا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە، بە تایبەت مەترسیی پاشماوەکانی داعش لەسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق و پەسەندکردنی بودجەی عێراق. ڕوانین و پێشنیار و بڕیارەکانی یەکێتییمان لەبارەی پێشھات و پرسەکان خستەڕوو، ئاماژەمان بە پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق و چەسپاندنی پشكی هەرێم كرد. جەختمان کردەوە كە پێویستە بودجە لە پێناو گەشەپێدانی ئابووری و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان بەگەڕ بخرێت و ئەو هەنگاوەشمان بە سەرەتایەکی گرنگ بۆ دروستکردنەوەی متمانە لە نێوان ھەرێم و عێراق وەسف کرد. 
خواستی یەکێتییمان دووپات کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی خۆیدا و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بە چاودێریی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و دوور لە دەستتێوەردان، کە گوزارشت لە ئیرادەی ھەموو پێکھاتەکان بکات. ئەم هەنگاوەشمان بە فاکتەری سەقامگیریی سیاسی، ئاسایش، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە قەڵەمدا. جەختمان لە ھەماھەنگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستان و بەرقەرارکردنی ئارامیی زیاتر بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. 
لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ویستی یەکێتییمان بۆ یەکڕیزیی و یەکدەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییەکان دووپاتکردەوە و بە خاڵێکی گرنگمان زانی بۆ گەشەکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕووەکانەوە. جەختیشمان لە جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە کردەوە کە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هەمانە بۆ بەشداریکردن و بەڕێوەبردنی حکومەت کە دەبێتە مایەی زیاتر سەقامگیریی هەرێم و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خزمەتکردنی  زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. 


ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی له‌گه‌ڵ  باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق:

مەلا بەختیار و حاكم قادر، یٔەندامانی یٔەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، یٔەمڕۆ (13/4/2021) پێشوازیان لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی یٔەمریكا لە عێراق و رۆب واڵەر، كۆنسوڵی یٔەمریكا لە هەولێر كرد.
لەدیدارەكەدا، مەلا بەختیار، پاشیٔەوەی بەناوی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی یٔەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی‌و یٔەندامانی یٔەنجومەنەكەوە، بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و خۆشحاڵی نیشاندا كە: سەرۆك جۆ بایدن، بەهەڵوێستەكانی بۆ بەدیپلۆماسیی چارەسەری كێشەكان، لەهەوڵدایە و سەبارەت بەرێككەوتنی نێوان عیراق و یٔەمریكا، وتی: دەبێ رێككەوتنەكە بگونجێندرێت لەگەڵ دۆخی ناوچەكە، عیراق‌و كوردستانیش.
یٔاماژەشی بۆ یٔەوەكرد: یٔەو دۆخەی یٔێستا هەیە، دەبێ تێبپەڕێندرێت، چونكە هێشتا عیراق رزگاری نەبووە، لەداعش و مەترسییەكانی. بۆیە عیراق و كوردستان، پێویستیان بە رۆڵ‌و پشتیوانی هاوپەیمانان هەیە لەڕووی لۆجیستی عەسكەریی و یٔەمنیەوە.
سەبارەت بەڕێككەوتنی عیراق‌و كوردستانیش لەسەر بودجە، مەلا بەختیار، رونیكردەوە كە یٔەم رێككەوتنە هەنگاوێكی باشە، بەڵام یٔەم بابەتە چارەسەری گشتی نییە لەگەڵ عیراق، بەڵكو كێشەكانی مادەی 140 و پێشمەرگە و جێبەجێكردنی مادەو بڕگەكانی دەستور، چارەسەری گشتین بۆ كۆی كێشەكان.
لەمیانی قسەكانیدا، مەلا بەختیار، رونیكردەوە: دۆخی سیاسی و یٔاسایشی عیراق، هەروەها سەرەنجامی هەڵبژاردنی مانگی دە، پەیوەندییان بەدانوستاندنی چارەنوسسازی یٔەمریكاو یٔۆرۆپا‌و یٔێرانەوە لەسەر كێشەی یٔەتۆمی و گەمارۆی سەپێنراوی سەر یٔێرانە. لەمبارەوە گەیشتن بەڕێككەوتنێكی گونجاو، كاریگەری یٔەرێنی لەناو عیراق‌و لەناوچەكەشدا هەیە.
هەروەها لەلایەن خۆیشییەوە، حاكم قادر حەمە جان، تیشكی خستەسەر بایەخی رێككەوتنی ستراتیجی یٔەمریكا و عیراق، بەبێیٔەوەی دۆخی یٔەمنی فەرامۆش بكرێت.
هاوكات رونیشیكردەوە: یەكێتی و پارتی، پێویستیان بەچارەسەری ریشەیی كێشەكان هەیە.
لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزی یٔەمریكا، بەڕۆشنی قسەی لەسەر گرنگی سەركەوتنی دانوستاندنی ستراتیجی یٔەمریكاو عیراق، بەڕەچاوكردنی مەترسییەكانی داعش، كرد. هاوكات پەیوەندی یٔەمریكاو هەرێمی كوردستانیشی بەگرنگزانی. 
جەختیشی لەسەر چارەسەری كێشە سیاسییەكانی یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی تریش كردەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×