سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌كات، قه‌ره‌بوی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ كه‌سوكاری قوربانییان و خه‌ڵكی زیانمه‌ندی شاڵاوی ئه‌نفال بكاته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، كارده‌كه‌ین بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان.
ئاوێنه: مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی ساڵیادی شاڵاوه‌كانی جینۆسایدی ئه‌نفال رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێت، كه ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عس، به ئامانجی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان، به هه‌شت قۆناغ، هه‌زاران هاونیشتمانیی بێتاوانی بێسه‌روشوێن و زینده‌به‌چاڵ كرد ، هه‌زاران گوند و شاره‌دێ و هه‌زاران مزگه‌وت و قوتابخانه و ده‌یان كڵێسای كوردستانی خاپوركرد، ڕه‌ز و باخ و كێڵگه‌ی جوتیارانی سوتاند و كانیاوه‌كان ته‌قانده‌وه و بنه‌ماكانی ژیانی له ناوبرد، له‌م یاده پڕ ناسۆره‌دا، به ڕێز و شكۆوه یادی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كه‌ینه‌وه".
مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا داوای قه‌ره‌بوی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ كه‌سوكاری قوربانییان و خه‌ڵكی زیانمه‌ندی ئه‌و شاڵاوه دڕندانه‌یه له حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌كات، هاوكات كار ده‌كات بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی زیاتری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بكات و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكات .
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی، "هیوادارم ئه‌م یاده، بكه‌ینه هانده‌ری پته‌وكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانیی و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوان هه‌مو گه‌لانی ناوچه‌كه، سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌نفال، كه یاد و یاده‌وه‌رییان، هه‌میشه به زیندویی له دڵ و ده‌رونمان ده‌مێنێته‌وه".