كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا: بەخەمێكی قوڵەوە یادی شاڵاوی ئەنفال دەكەینەوە
  2021-04-14       320       

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، بەخەمێكی قوڵەوە یادی شاڵاوی ئەنفال لەسەر ناوچەكانی كوردستان بەتایبەتی ناوچەكانی گەرمیان دەكەنەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١، كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەولێر لەساڵیادی شاڵای ئەنفالدا بڵاویكردووەتەوە:" بە خەمێكی قوڵەوە ئەمڕۆ ساڵیادی ھەڵمەتی ئەنفال دەكەینەوە كە لە لایەن ڕژێمی دیكتاتۆری سەدامەوە دژی گەلی كورد لە دەڤەری گەرمیان بە تایبەتی لە ناوچەكانی كەلار و چەمچەماڵ ئەنجامدرا."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" ئەم ھەڵمەتە دڵتەزێنە بووە ھۆی كوشتنی ھەزارەھا كەسی بێتاوانی كورد لە پیاو و ژن و منداڵ و ھەروەھا بووە ھۆی برینداركردنی چەندین ھەزاری تر. بەردەوام ھاوشانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان دەوەستینەوە بۆ دڵنیاییدان لە داھاتوویەكی تۆكمە و دیموكراتی و خاوەن ئابوریەكی گەشەسەندوو بۆ عيراق."

ئەمڕۆ ٣٣ ساڵ بەسەر كارەساتی ئەنفالدا تێپەڕ دەبێت كە بە ھەشت قۆناغدا تێپەڕی و قۆناغی یەكەم لە ٢٣ی شوبات تا ١٨ی ئاداری ١٩٨٨ بۆسەر ناوچەكانی دۆڵی جافایەتی دەستی پێكرد، قۆناغی دووەم ٢٢ی ئادار تا یەكی نیسانی ١٩٨٨ بۆ سەر ناوچەكانی قەرەداغ، قۆناغی سێیەم لە حەفتی نیسان تا ٢٠ی نیسانی ١٩٨٨ بۆ سەر ناوچەكانی گەرمیان، قۆناغی چوارەم لە سێی ئایار تا ١٥ی ئایار بۆسەر ناوچە قەڵاسێوكە و دۆڵی زێی بچووك، قۆناغی پێنج و شەش و حەفت لە ١٥ی ئایار تا ٢٦ی ئاب بۆ سەر ناوچەكانی شەقڵاوە و رواندز و قۆناغی ھەشتەم وكۆتایی لە ٢٦ی ئاب تا شەشی ئەیلوولی ١٩٨٨بۆ سەر ناوچەی بادینان و سەرجەم ئەم قۆناغانەش دوای رووخاندنی ھەموو گوندەكانی كوردستان لە بەرواری شەشی ئەیلوولی ١٩٨٨ بە فەرمیی كۆتایی پێھات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×