لە سلێمانی شەش كەس بەتۆمەتی هێرشكردنە سەر هاوڵاتییەك دەستگیركران
  2021-04-14       397       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشان كردبوە سەر هاوڵاتییەك و یەكێك لە تۆمەتبارەكان تەقەی لێكردبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"شەوی رابردو لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی شەڕو ئاڵۆزی لە نێوان چەند كەسێكدا ڕویداو بەهۆیەوە یەكێك لە تۆمەتباران تەقەی بەسەر هاوڵاتییەكدا كرد، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار توانرا چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیربكرێن و لەژێر گوشاری پۆلیسدا دو تۆمەتبارەكەی تریشیان خۆیان ڕادەستی بنكەی ناوبراو كرد."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "لەئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە ناوەكانی (د. ح. م. لەدایكبوی 1994، أ. ف. م. لەدایكبوی 1993، أ. ف. ك. لەدایكبوی 1994، ش. ع. ع. لەدایكبوی 1994، هـ. أ. ج. لەدایكبوی 1995، م. س. ج. لەدایكبوی 1995) بە بِریاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵنەوە لەگەڵیان بەردەوامە."

لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا بەپێی قسەی پۆلیس، دەستیش گیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە بە تۆمەتبار بوەو تەقەی پێكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×