بڕیاری دابەشکردنی دو بەشەخۆراک لە رەمەزاندا هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
  2021-04-14       1125       

بەڕێوەبەرى بازرگانی گشتى لە سلێمانى رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا دو بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا دابەشدەکرێت، کە چەند ماددەیەکى خۆراکى لەخۆدەگرێت.

ئاوێنە: شەوکەت ئەحمەد، بەڕێوەبەرى بازرگانی گشتى، لە سلێمانى بە "ئێن ئاڕ تی" راگەیاند، بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ دابەشکردنی دو بەشەخۆراک لە مانگی رەمەزاندا، هەمو پارێزگاکان دەگرێتەوە بە پارێزگاکانی هەرێمیشەوە.

لەو بارەیەشەوە، وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، دو بەشە خۆراکەکە زەیت، شەكر، برنج و ئاردی سفر بە بڕی پێنج كیلۆ بۆ هەر خێزانێك لە خۆدەگرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٣ی ئەم مانگە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی بازرگانی ڕاسپارد بۆ دابەشکردنی دوو بەشەخۆراک لە مانگی رەمەزاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×