سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكانی ئەمشەوی سەر فڕۆكەخانەی
هەولێرو پێگەیەكی هێزەكانی توركیا لە باشیك دەكات و دەشڵێت، دەبێت هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق به
پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، پێكەوە بەرەنگاری ئه‌و گروپ و تاقمانه
ببنەوە كە له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن و سنورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه
تيرۆرستيانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مشه‌و كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر
و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی توركيا له باشيك. هيچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه نييه و
له زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه
به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵاته."
ئەوەشی خستۆتەڕو"چه‌ندباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى
جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عيراق به پشتيوانيى
هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى
ئه‌و گروپ و تاقمانه‌ى له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنورێكى يه‌كجارييان
بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه و دۆخه‌كه
ئاڵۆزتر نه‌بێت."
دەقی
راگەیەندراوەكە...
راگه‌يه‌نراوێك
له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
زۆر به توندى
سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستيانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مشه‌و كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى
نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی توركيا له باشيك. هيچ پاساوێك بۆ
ئه‌م هێرشانه نييه و له زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق،
هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵاته.
چه‌ندباره‌بونه‌وه‌ى
ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى
فيدراڵى عيراق به پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى
نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌و گروپ و تاقمانه‌ى له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن
زياتر بكه‌ن و سنورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات
نه‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت.
سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستان
2021/4/14