2021-04-15   371     
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە دوکانێکی فرۆشتنی پۆشاکی ژناندا دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا گرت کە دەستکاری بەروار و ناوەکەی کراوە.
ئاوێنە: لەمبارەیەوە لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندوە: لەسەر زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە (۳) تۆن خورمادا کە لەزگەی لێدراوەتەوە و بەروار و ناوەکەیشی گۆڕدراوە بۆئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێتەوەو بفرۆشرێت بە هاوڵتیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لەگەڵ ئەوەی دەستکاری بەروارەکەی کراوە لە جێگایەکی نا تەندروستدا هەڵگیراوە کە تایبەتە بە فرۆشتنی پۆشاکی ژنان، بۆیە دەست بەسەر تەواوی ئەو خورمایەدا دەگیرێت و لەناو دەبرێت، رێکاری یاسایش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەگیرێتە بەر.