زانیاری لەبارەی تەقاندنەوەی دو بیرە نەوتی كێڵگەی بای حەسەن لە كەركوك
  2021-04-17       498       

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، دو بیرە نەوتی كێڵگەی بای حەسەن لە كەركوك تەقێنراوەتەوە بەڵام ئەو "كردەوە تیرۆریستییە" كاری نەكردۆتە سەر پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو بیرە نەوتانە.

ئاوێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا لە زاری كۆمپانیای نەوتی باكورەوە رایگەیاندوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دو بیرە نەوتی كێڵگەی بای حەسەن لە كەركوك روبەڕوی "كردەوەیەكی تیرۆریستی تێكدەرانە" بونەوە بە تەقاندنەوەی دو بۆمبی چێنراو.

وتوشیەتی، ئەو كردەوە "تیرۆریستییە" هیچ ئاگركەوتنەوەو زیانێكی ماددی و گیانی لێنەكەوتۆتەوەو كاریشی نەكردۆتە سەر پڕۆسەی بەرهەمهێنان یاخود راگرتنی هەڵدانی نەوت لەو بیرە نەوتانە.

جەختیشی كردۆتەوە كە وەزارەتی نەوت و لایەنە پەیوەندیدارو ئەمنییەكان دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×