سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هیچ شه‌ره‌فێك له ژن كوشتندا نییه و ده‌بێت ئه‌مه كۆتایی پێبێت.
ئاوێنه: مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسان لە تویتێكدا دەڵێت، نیگه‌ران بووم بە هه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج لە هەولێر. ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه دەبێت کۆتایی پێبێت. وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات.
نوسیوشیەتی، “کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی”.
مەسرور بارزانی ئاماژەشدەدات، لەم کابینەیەدا هاوكارییان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیادکردووە و پابه‌ندن بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان.
ئێواره‌ی دوێنێ له گه‌ڕه‌كی باداوان لە هەولێر سێ كه‌س به‌چه‌كه‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵێك و ده‌ستڕێژی گوله‌یان له ماڵه‌كه كرد و بەهۆیەوە ژنێكی تەمەن 22 ساڵ كوژرا كە خاوەنی سێ منداڵە.
بەپێی سەرچاوە نافەرمییەكان ئه‌و سێ كه‌سه برای یه‌كترن، یه‌كێكیان هاوسه‌ری پێشووی ژنه كوژراوه‌كه‌یه.