ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: ژمارەی چاكبوان زیاترە لە توشبوان
  2021-04-18       654       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بون لەوانەی كە توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك شەشە هەزارو 814 توشبو چاكبونەتەوەو شەش هەزارو 188 حاڵەتی نوێی توشبون تۆماركراون و هاوكات 33 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 37 هەزارو 561 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان شەش هەزارو 188 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە شەش هەزارو 814 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 33 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە حەوت حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 977 هەزار و 175 كەس و لەوانە 14 هەزارو 981 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 856 هەزارو 532 كەسیان چاكبونەتەوەو 105 هەزارو 662 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 526 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×