لیژنەی دارایی رونكردنەوە لەبارەی موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقەوە دەدات
  2021-04-21       615       

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رەتیكردەوە موچەی هەریەكە لە سەرۆكانی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق 80 ملیۆن دیناری مانگانە بێت.

ئاوێنە: لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەندێك لە میدیاكانی هەواڵێكیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتویەتی، موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەگاتە 80 ملیۆن دینار بۆ هەر سەرۆكێكیان.

لە بەیاننامەكەدا هاتوە، "جەخت دەكەین كە ئەو هەواڵە هیچ راستییەكی تێدا نییەو هیچ لێدوانێك لەلایەن لیژنەی داراییەوە لەوبارەوە نەدراوە، دەمانەوێت ئەوەش رونبكەینەوە كە سافی موچەی سێ سەرۆكایەتییەكە لە 20 ملیۆن دیناری مانگانە تێناپەڕێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×