وەزیری تەندروستی: گرێبەستی كڕینی 4 ملیۆن‌و 500 هەزار ژەمە ڤاكسینی تر كراوە
  2021-04-23       650       
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ گرێبەستی كڕینی 4 ملیۆن‌و 500 هەزار ژەمە ڤاكسینی دیكه‌یان لەگەڵ كۆمپانیای  (فایزەر)ی ئەمریكیدا كردوە.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ وەزارەته‌كه‌، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی رێککەوتنێکی نوێی بۆ  دابینکردنی 4 ملیۆن‌و 500 هەزارژەمە ڤاکسینی فایزەر لەگەڵ  کۆمپانیای فایزەر واژۆکردوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ لەئێستادا سێ جۆر ڤاکسینی متمانەپێکراو لەعێراق بەردەستن کە ئەوانیش بریتین لەڤاکسینەکانی فایزەرو سینۆفارم‌و ئاسترازینیکا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×