تەندروستى پەرلەمان لەکارکەوتنى سیستمى ئاگرکوژێنەوەى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیبى ئاشکرا کرد
  2021-04-26       421       

لیژنەى تەندروستى و ژینگە لە پەرلەمانى عێراق لەکارکەوتنى سیستمى ئاگرکوژێنەوەى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیبى لەساڵى 2015ەوە ئاشکرا کرد و ئاماژەى بە دەستەوەستانى نەخۆشخانەکان کرد لە روبەڕوبونەوەى هەر دیاردەیەکى ئاگرکەوتنەوەدا.  
  
ئاوێنه‌: وەفا شەمەرى، ئەندامى لیژنەکە  لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق رایگەیاند، بەرپرسیارێتى ئەو کەمتەرخەمییەى کە لە نەخۆشخانەکاندا هەیە وەزارەتى تەندروستى و دەزگاکانى چاودێرى و بەدوداداچوونى ئەو وەزارەتە دەیگرنە ئەستۆ".  

وتیشى، ناکرێت هەموو جارێک دوبارەبوونەوەى کارەساتى لەم شێوەیە قبوڵ بکرێت و چاوپۆشى لێ بکرێت.  

شەمەرى رونیکردەوە، سەرۆک وەزیران لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێناوە بۆ دیاریکردنى پەرپرسانى روداوى ئاگرکەوتنەوەکەى نەخۆشخانەکەى بەغدا.  

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە سیستمى ئاگرکوژێنەوەى نەخۆشخانەکە لە ساڵى 20215ەوە لەکارکەوتووە.  

  

  
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×