مەلا بەختیار؛ ژیانی چینایەتی كرێكاران هەر بە كۆڵەمەرگی ماوەتەوە
  2021-05-01       416       

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت ، لەدوای راپەڕینەوە كەم جار هەبووە جەختم نەكرد بێت، لەوەی كرێكاران هەڵەیە لەسەندیكایەكی بەرەییدا بن، دەشڵێت،”كرێكاری بێگانە پۆل پۆل دەهێنرێن سەرمایەی وڵاتەكە دەبرێت”.

ئاوێنه‌: مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لەوتارێكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكاران رایگەیاندووە، لە دوای هاوپەیمانێتی ستراتیژی یەكێتی و پارتی هیچ نەبێ‌ سەندیكا و رێكخراوەكان با سەربەخۆبن و ململانێی كۆمەڵایەتی و چینایەتی بۆ حیزبی سۆشیال و دیموكرات دەبێت زیندوو بێت ،‌ نەك خەفە بكرێت ، بەڵام قسەكانی سودی نەبووە و ژیانی چینایەتی كرێكاران هەر بەكۆڵەمەرگی ماوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەدوای راپەڕینەوە، كەم جار هەبووە جەختم نەكرد بێت ،‌ كە كرێكاران هەڵەیە لەسەندیكایەكی بەرەییدا بن و بۆیە جەژنی یەكی ئایارە دەپرسم جگە لەوەی یەكێتی توانیمان گۆڕانكارییەك لەسەر یاسای كار بكەین ، چی ترمان كردووە كرێكاری بێگانە پۆل پۆل دەهێنرێن، سەرمایەی وڵاتە دەبرێت‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ژیانی چینایەتی كرێكاران هەر بەكۆڵەمەرگی ماوەتەوە، دەتوانم بڵێم لە زۆربەی وڵاتاندا، جەژنی كرێكاران كە لەلایەن حكومەتەوە ساز دەكرێت چەواشەكاریە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×