2021-05-01   452     
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای شه‌نگال رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال (یه‌به‌شه) ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقیان رفاند، ئه‌مڕۆ توانرا به‌نێوه‌ندگیری حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌ی لیوای 72ی فیرقه‌ی 15، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئازاد بكرێت.
ئاوێنە: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی قه‌زای شه‌نگال، هێزێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال ناسراو به هێزه‌كانی یه‌به‌شه، پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی، هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه و هه‌واڵگری له ناوچه‌ی سنونێی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگال.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، هێزه‌كه هێرشیانكرده سه‌ر پاسه‌وانانی باره‌گاكه و نه‌قیب فه‌رحان كجانیان رفاند و به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر گواستیانه‌وه كه ماڵی ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره ئێزیدیه‌كانی تێدایه.
به نێوه‌ندگیرییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌مید محه‌مه‌د كه‌روی فه‌رمانده‌ی لیوای 72 له فیرقه‌ی 15، توانرا نه‌قیب فه‌رحان ئازاد بكرێن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به نێوه‌ندگیرییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌مید محه‌مه‌د كه‌روی فه‌رمانده‌ی لیوای 72 له فیرقه‌ی 15، توانرا نه‌قیب فه‌رحان ئازاد بكرێن و راده‌ستی سوپای عێراق بكرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای هه‌واڵگری له شه‌نگال دوای ناكۆكی نێوان هێزه‌كانی یه‌به‌شه و هه‌واڵگری هاتوه له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال به‌تۆمه‌تی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.