رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، پێدەچێت کۆبوونەوەی داهاتووی بەرپرسانی ئێران و سعودیە لەم مانگەدا لەسەر ئاستی باڵیۆزەکان لەبەغدا بەڕێوەبچێت .
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە، ١ی ئایار، رۆژنامەی "نیویۆڕک تایمز"ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە:" بە پێی زانیارییەکان کە لە چەند بەرپرسێکی عێراقی و ئێرانی و راوێژکارێکی حکومەتی ئێران دەستکەوتوون، پێدەچێت کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان ئێران و سعودیە لەسەر ئاستی باڵیۆزەکان لەم مانگەدا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەبچێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر رۆژنامەی "فینانشیاڵ تایمز" گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و سعودیەی لەسەر چەند خاڵێکی ناکۆکی نێوانیان لە بەغدا ئاشکراکرد، بەتایبەت پرسی جەنگ لە یەمەن و ئەو ملیشیا چەکدارییانەی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.