بەتۆمەتی گەندەڵی، سەرۆكی كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جيهان بانگێشتی دادگا دەكرێت
  2021-05-02       414       
بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك، تۆمەتی دەستبەسەراگرتن و فرۆشتنی موڵك و ماڵی دەوڵەت ئاراستەی كاردیناڵ لویس ساكۆ سەرۆكی كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جيهان دەكرێت، داوای ئامادەبوونی لە بەردەم دادگا كراوە.

ئاوێنە: بەڵگەنامەكانی تایبەتە بە نوسراوەكانی دادگا و پۆلیس لەلایەن میدیا عیراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش ڕایگەیاندووە، پاش چەند مانگێك لە بەدواداچوونی یاسایی، دادگای عێراق بڕیاری ئامادەبوونی كاردیناڵ لویس ساكۆی بە تۆمەتی هەلخەڵەتاندن و دەستبەسەراگرتن و فرۆشتنی موڵك و زەوی، دەركردووە.

لویس ساكۆ بە یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی كریستیانەكانی عێراق دادەنرێت، جگە لە كاریگەرییە ئاینییەكەی، لەڕووی سیاسییشەوە پێگەیەكی دیاری هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×