کۆمسیۆن: لەهەرێمی کوردستان بۆ 46 کورسی پەرلەمان 146 کەس خۆیان کاندید کردوە
  2021-05-02       364       
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەوڵبژاردنەکان لەعێراق رایگەیاند، وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندید و هاوپەیمانییەکان تا درەنگانێکی شەوی 1ی ئایار بەردەوام بوو و بەگوێرەی داتاکانیش بۆ بەدەستهێنانی 46 کورسی لەسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان 146 کەس خۆیان کاندید کردوە.

ئاوێنە: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەوڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ژمارەی کاندیدی لایەنەکانی لەسێ پارێزگاکەی هەرێم ئاشکراکرد و رایگەیاند، لەسلێمانی 65 کەس بۆ بەدەستهێنانی 18 کورسی خۆیان کاندیدکردوە کەم بەم شێوەیەیە: 17 کاندیدی سەربەخۆ، 33 کاندیدی حزبەکان، 15 کاندیدی هاوپەیمانی نێوان لایەنەکان.

باس لەشکراوە، لەهەولێر 53 کەس بۆ بەدەستهێنانی 16 کورسی خۆیان کاندیدکردوە کەم بەم شێوەیەیە: 5 کاندیدی سەربەخۆ، 33 کاندیدی حزبەکان، 12 کاندیدی هاوپەیمانی نێوان لایەنەکان.

لەپارێزگای دهۆکیش 28 کەس بۆ بەدەستهێنانی 12 کورسی خۆیان کاندیدکردوە کەم بەم شێوەیەیە: 8 کاندیدی سەربەخۆ، 18 کاندیدی حزبەکان، 2 کاندیدی هاوپەیمانی نێوان لایەنەکان و لایەنەکانی مەسیحیش 2 کاندیدیان هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×