وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی هەناردە و داهاتی نەوت لە مانگی نیسانی ڕابردوودا دەخاتەڕوو
  2021-05-02       592       

وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی هەناردە و داهاتی نەوت لە مانگی نیسانی ڕابردوودا دەخاتەڕوو، بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییەی لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە بڵاوكراوەتەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، كۆی نەوتی خاوی هەناردەكراو لەمانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە 88 ملیۆن و 398 هەزار و 319 بەرمیل، داهاتەكەشی گەیشتووەتە پێنج ملیار و 525 ملیۆن و 330 هەزار دۆلار.

بەپێی ئامارەكان، كۆی نەوتی خاوی هەناردەكراو بۆ مانگی نیسانی ڕابردوو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە 85 ملیۆن و 534 هەزار و 916 بەرمیل، هەناردە لە كێڵگەكانی كەركوكیش لەڕێی بەندەری جەیهان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 863 هەزار و 403 بەرمیل.

وەزارەتی نەوت ڕونیشیكردوەتەوە، ڕێژەی هەناردەی ڕۆژانە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 947 هەزار بەرمیل، تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوتیش گەیشتووەتە 62.50 دۆلار.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×