بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە هەرێم داوایەك ئاڕاستەی عێراق دەكات
  2021-05-03       359       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ وردبنیكردنی دهاتەكان و دەستنیشانكردنی نوێنەر نوسراوێكی ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كردوەو نوێنەری هەرێمی لەمبارەیەوە دەستنیشان كردوەو داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عێراقیش كردوە كە هەمان ئەو ڕێکارانە بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجە.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٧ نیسانی ٢٠٢١، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەم چوارچێوەیەدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ وردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشانکردنی نوێنەر، نوسراوێکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردوە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان کردوەو داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات هەمان ئەو ڕێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو."

دەقی راگەیەندراوەكە...

ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان

لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٧ نیسانی ٢٠٢١، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر.

لەم چوارچێوەیەدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ وردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشانکردنی نوێنەر، نوسراوێکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردوە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان کردوەو داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات هەمان ئەو ڕێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×