بە موشەك هێرشكرایە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد
  2021-05-03       416       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بە ژمارەیەك موشەك بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق كرایە ئامانج و فەرماندەی بنكە ئاسمانییەكە دەڵێت: ھێرشەكە زیانی لێ نەكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: لیوا روكنی فڕۆكەوان زیا موحسین، فەرماندەی بنكەی ئاسمانی بەلەد، سەبارەت بە هێرشە موشەكییەكە بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، سێ موشەكی جۆری كاتیۆشا لەنێو بنكە ئاسمانییەكە كەوتونەتە خوارەوە.

وتیشی، موشەكەكان لە هەردو ناوچەی "دوجەمەو نای" سەربە قەزای خاڵس لە باكوری پارێزگای دیالەوە ئاڕاستەی بنكە ئاسمانییەكە كراون.

جەختیشی كردۆتەوە كە هێرشەكە هیچ زیانێكی لێ نەكەوتۆتەوە.

بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، ناوبەناو دەكرێتە ئامانجی موشەكی میلیشیاكانی نزیك لە ئێران، بنكەكە كە بنكەیەكی ئاسمانی عێراقییە كۆمپانیای سالی پۆرتی ئەمریكی لە خۆدەگرێت كە تێیدا چەند كارمەندێك بەشێوەی گرێبەست كاردەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×