وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردودا شەش هەزارو 143 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لەعێراق تۆمارکراوه، 42 كهسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق ئامارهكانی ئەمڕۆی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند، له 24 کاتژمێری رابردودا شەش هەزارو 143 توشبوی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه حەوت هەزارو 242 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو، 42 كهسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان لهپارێزگای بەغدا بووه كه ژمارهیان دوو هەزارو 465 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای موسەننا بووە كه 69 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 7 كەس لەم پارێزگایە بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.