دو ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتیان زیاددەكرێن
  2021-05-07       1121       

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، دو ماددە بۆ بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان زیادكراون كە لەماوەی مانگەكانی داهاتودا دابەشدەكرێن.

ئاوێنە: عەلا جبوری لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی "یەك سەبەتە خۆراك"ی بۆ ماددەكانی بەشەخۆراك پەسەندكردوە كە زیادكردنی دۆشاوی تەماتەو بابەتی پاقلەمەنی بۆ بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان لەخۆدەگرێت وێڕای چوار ماددە سەرەكییەكانی دیكە كە پێكدێن لە شەكر، رۆنی زەیت، ئاردو برنج.

لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێكدا، وتی، ژمارەیەک ماددەی تر بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان زیاد کراوە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق نوسراوی تایبەت بەو پرسەی ئاڕاستەکردون.

لەراگەیەنەدراوەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمدا هاتوە، ماددەکان بریتین لە دۆشاوی تەماتەو جۆرەکانی تری پاقلەمەنی و هاوکات لەرێگای بریکارەکانی خۆراک بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشدەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، چاوەروانن بەشە خۆراکی برنجی دو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت، بۆئەوەی بەسەر ھاوڵاتیانی ھەرێمدا دابەشبکرێن، لەکاتێکدا ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×