دادگای پێداچونەوەو ئەنجومەنی دادوەری هەرێم جه‌خت دەكەنەوە كە له هه‌مو قۆناغه‌كانی
دادگاییكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سزادراوانی بادینان "بە پشتبه‌ستن
به زانیاری و به‌ڵگەو دیكۆمێنتی دروست" مامه‌ڵه‌مان كردوەو راشیدەگەیەنن كە "به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه"
لەسەر بڕیارەكە "ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان." دەشڵێن: ناوهێنانی كونسوڵخانەكانی ئەمریكاو ئەڵمانیا له‌سه‌ر زاری
تاوانبارانه‌وه‌یه‌و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه.
ئاوێنە: دادگای
پێداچونەوەو ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا لەبارەی
سزادراوانی بادینان رایانگەیاند"له هه‌مو قۆناغه‌كانی
دادگاییكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به‌پشتبه‌ستن به زانیاری و به‌ڵگه
و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه
مامه‌ڵه‌مان كردوه. بۆیه به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه
خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری."
لەرونكردنەوەكەدا
لە‌باره‌ی ناوهاتنی
كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا لە بڕیارەكەدا،
ئەوە هاتوە"ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه
و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه."
ئاماژەیان
بەوەشداوە كە "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان
ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌مو زانیاری و به‌ڵگه
و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستیه‌كان."
هەروەها
جەختیشیان كردۆتەوە كە "ئه‌و بڕیاره هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتوه‌و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی
ماوه كه ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچونه‌وه‌یه (طلب
تصحیح القرار التمییزی) به‌پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ
راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه."
دەقی
رونكردنەوەكە...
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له دادگای پێداچونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم / ده‌سته‌ی سزایی/2 به ژماره (468/ ده‌سته‌ی سزایی2 /2021) له رێكه‌وتی 28/4/2021 كه كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێكه‌وتۆته‌وه، ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ین كه له هه‌مو قۆناغه‌كانی دادگایی كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به پشت به‌ستن به زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌مان كردوه. بۆیه به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌ركی ئێمه و هه‌مو هاوڵاتیان و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه كه پابه‌ند بین به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاسا‌و بڕیاری دادگاكان.
له‌باره‌ی ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕوی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بوه كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه. ئیمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌مو زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستیه‌كان.
بۆ زانیاری هه‌مو لایه‌ك ئه‌و بڕیاره هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتوه و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه كه ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچونه‌وه‌یه (طلب تصحیح القرار التمییزی) به پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
8/5/2021