ژمارەی كوژراوانی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە گەیشتە 119 كەس
  2021-05-14       533       

وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەزەی فەلەستین، ئەمڕۆ هەینی، ئاشكرایكرد، ژمارەی قوربانیانی بۆردومانە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ 119 كوژراو و 830 بریندار بەرزبۆتەوە.

ئاوێنە: بەپێی لێدوانێكی ئەمڕۆی وەزارەتەكە، لەنێو كوژراوەكاندا، 31 منداڵ و 19 ژن هەن.

ئەو لێدوانەی وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەزە دوای ئەوە دێت، هێرشی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتەكە شەوی رابردو بەڕێوەچو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هەینی، تۆپخانەكانی ئیسرائیل دەستیان كردەوە بە بۆردومانی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی خان یونس لە باشوری كەرتی غەزەو هەروەها ناوچەكانی مەغازی و دێر بەلح لە ناوەڕاستی كەرتەكە.

هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل شوێنێكیان لە پاڵ بنكەی پۆلیسی گەڕەكی زەیتون و سێ ناوچەی كشتوكاڵیان لە گەڕەكی تەل هەوا بۆردومان كرد.

سوپای ئیسرائیل، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لەماوەی كاتەكانی شەوی رابردودا، 160 فڕۆكە بەشدریان لە بۆردومانكردنی 150 ئامانجدا كردوە لە كەرتی غەزە.

لەلایەكی دیكەوە گروپە چەكدارەكانی فەلەستین بەردەوامن لە بۆردومانی ناوچەكانی ئیسرائیل بە موشەك، كەتیبەكانی قەسام رایانگەیاند، 100 موشەكیان ئاڕاستەی ناوچەی عەسقەلان كردوە.

هەروەها سەرایای قودس رایگەیاند، بە موشەك بۆردومانی چڕی ناوچەكانی نەتیفوت، سدیروت، عەسقەلان، ئەسدود، غان یەفنا، تەلئەبیب و چەند ناوچەیەكی دیكەیان كردوە.

بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆژی یەكشەممە كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریكا رازی نەبو كۆبونەوەكە ئەمڕۆ هەینی ئەنجام بدرێت و پێشنیاری رۆژی سێشەممەی داهاتوی كردبو بۆ كۆبونەوەیەكی ئاشكرای ئەنجومەنەكە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×