بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 25-5-2021، خۆپیشاندانێکی فراوان لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت و گەنجانی کەربەلا و نەجەف و بابل و چەند پارێزگایەکی دیکە بەشداری تێدا دەکەن.
ئاوێنه: هەریەک لە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و حازم ئەعرەجی نوێنەری رێبەری رەوتی سەدر لە پارێزگای بەسرە، داوایانکرد گیانی خۆپیشاندەران بپارێزرێت.
لەلایەكی ترەوە ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵای عێراق، خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بە هەوڵێکی مستەفا کازمی لێکدایەوە، بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و درێژەدان بە ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی.