وەزارەتی دارایی‌: داهاتی‌ ناوخۆ بۆ ئەم مانگە کەمیکردووەو ئەوەش وایکردووە پارەی‌ پێویست نەبێت بۆ دابەشکردنی‌ موچە
  2021-05-25       1195       
وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هه‌رێم ده‌ڵێت، داهاتی‌ ناوخۆی‌ هەرێم بۆ ئەم مانگە کەمیکردووەو ئەوەش وایکردووە پارەی‌ پێویست (سیولە) بەتەواوی‌ بەردەست نەبێت بۆ دابەشکردنی‌ موچە، لەبەر ئەم هۆکارە رۆژەکانی‌ دابەشکردنی‌ موچە کەمێک درێژدەکرێتەوە.

ئاوێنه‌: میدیای‌ ڕه‌سمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌زاری‌ سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوریییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ داهاتی‌ ناوخۆی‌ هەرێم بۆ ئەم مانگە کەمیکردووەو ئەوەش وایکردووە پارەی‌ بەردەست (سیولە) بەتەواوی‌ بەردەست نەبێت بۆ دابەشکردنی‌ موچە، لەبەر ئەم هۆکارە رۆژەکانی‌ دابەشکردنی‌ موچە کەمێک درێژدەکرێتەوە.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ هەریەک لە سەرۆکی‌ حکومەت و جێگرەکەیی‌ و وەزیری‌ دارایی‌ لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی‌ چارەسەری‌ ئەو بابەتە بکەن و بە زوترین کات ئەو کورتهێنانە لە پارەی‌ بەردەست پڕبکەنەوە.

ئەو سەرچاوەیەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ دڵنیایدا، ئەم کێشەیە کاتییەو بۆ مانگەکانی‌ داهاتوو موچە لەکاتی‌ خۆیدا دابەشدەکرێت وەک ئەوەی‌ پێشتر حکومەت بەڵێنیداوە هەر (30) رۆژ جارێک موچە دابەشبکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×