خۆپیشاندەرێکی دیکە لە گۆڕەپانی تەحریر گیانیلەدەستدا
  2021-05-26       449       
دوای گرژییەکانی شەوی ڕابردووی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر، دووەم خۆپیشاندەر، کە شەوی ڕابردوو بەسەختی بریندارببوو، گیانیلەدەستدا.

ئاوێنە: دوێنێ سێشەممە خۆپیشاندانەکان لە بەغداد و بەشێك لە پارێزگاکانی دیكەی عێراق دەستیانپێكردەوە، لە بەغدادة لە گۆڕەپانی تەحریر و چەند گۆڕەپانێكی دیكە بەدروشمی “کێ کوشتمی؟” خۆپیشاندان كران، دوای دروستبوونی گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەرێک کوژرا و ژمارەیەکیش برینداربوون، کە بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان دۆخی تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیرە.

پێشتر گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەرێك ڕاگەیەندرابوو، بەڵام شەوی ڕابردوو بریندارێكی دیكەی خۆپیشاندانەكان گیانیلەدەستدا، كە لە خۆپیشاندانەكانی تەحریر گوللــە بەر سەری کەوتبوو و برابووە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی وردا بوو.

هەر لە گرژییەکانی شەوی ڕابردوودا 23 کەس برینداربوون، دووان لەوانە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانن، پێدەچێت ئەمڕۆش خۆپیشاندان بەردەوامبێت.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×