ئەسەد جارێكی دیكە بە سەرۆكی سوریا هەڵبژێردرایەوە
  2021-05-27       549       

بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا بە بەدەستهێنانی لەسەدا 95.1ی دەنگەكان، بۆ جاری چوارەم بە سەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە، ئەوەش بەپێی ئەنجامە رەسمییەكانی هەڵبژاردن كە ئەمشەو پێنجشەممە، لەلایەن حەمودە سەباغ، سەرۆكی پەرلەمانی سوریاوە راگەیەندرا.

ئاوێنە: حەمودە سەباغ، كەمێك لەمەوبەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشار ئەسەد، لە هەڵبژاردنەكەدا 13 ملیۆن 540 هەزار دەنگی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە.

بەپێی قسەی حەمودە سەباغ، لە هەڵبژاردنەكەدا زیاتر لە 14 ملیۆن هاوڵاتی سوریا دەنگیان داوە.

دەستوری سوریا ماوەی هەر خولێكی سەرۆكایەتی بە حەوت ساڵ دیاریكردوە.

بەپێی قسەی بەرپرسانی سوریا، لە هەڵبژاردنەكەدا 18 ملیۆن و 107 هەزار هاوڵاتی سوری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە مافی دەنگدانیان هەبوە.

بەشار ئەسەد، لەدوایین هەڵبژاردندا كە ساڵی 2014 بەڕێوەچو بە بەدەستهێنانی لەسەدا 88.7ی دەنگەكان بە سەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرابوەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×