تەقە لە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی عێراق دەكرێت
  2021-05-28       512       

شەوی رابردو، لە هێرشێكی چەكداریدا لە پارێزگای دیالە دو لە پاسەوانەكانی سەلیم جبوری، سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی عێراق بریندار بون.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان شەوی رابردو دەستڕێژ لە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەلیم جبوری كراوە لەسەر رێگەی مقدادیە-بەعقوبەو بەوهۆیەوە دوان لە پاسەوانەكانی برینداربون.

نوسینگەی سەلیم جبوری لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، ئیدانەی ئەو بە ئامانجگرتنەی دوان لە كارمەندانی نوسینگەكەمان دەكەین لە پارێزگای دیالە كە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێكراوەو لە ئاكامدا بەسەختی برینداربون.

نوسینگەی سەلیم جبوری داوای كردوە لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكرێت لە روداوەكەو بكەرانی ئاشكرابكرێن و بدرێنە دادگا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×