2021-06-03   449     
رێكخراوه ناحكومییه‌كانی ئه‌مریكا له پۆرتێكدا ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ی ئاشكرا كرد، كه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه كوژراون، كه زۆرترین ژماره‌ی كوژراوانیش به‌ر وڵاتی ئه‌فغانستان كه‌وتووه.
ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوە ناحكومییەكانی ئەمریكا، كە پێگەی UPI بڵاویكردۆتە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، دانیناوە بەوەی كە لەساڵی 2020 لە سه‌رجه‌م پرۆسە سەربازییەكانیدا لە جیهان، 23 هاوڵاتی مەدەنیان كوشتووە.
له راپۆرته‌كه رونكراوه‌ته‌وه، زۆرینەی قوربانییەكان لە ئەفغانستان بوون، كە 20 مەدەنی بوون، ئەوانی تر یەكیان لە سۆماڵ و یەكیان لە عێراق كە لە مانگی ئازار بووە، ئەوانی دیكه‌ش له راپۆرته‌كه ئاماژه به شوێن و كاتیان نەكراوە.
جێگه‌ی باسه، لەساڵی 2018 كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژە یاسایەكی پەسەند كرد‌و، وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی "پنتاگۆن"ی ناچار كرد ساڵانە راپۆرت لەسەر ئەو قوربانییە مەدەنییانە ئامادە بكات، كە لە پرۆسە سەربازییەكانی سوپای ئەمریكادا دەكوژرێن.