نرخی نەوت 71 دۆلاری تێپەڕاند
  2021-06-04       424       
نرخی بەرمیلێک نەوتى برێنت بۆ 71.82 دۆلار بەرزبوەوە، بەمەش نرخەکەی بۆ سەردەمی پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا گەڕایەوە.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، دوای جێگیربونی نرخی نەوت بۆماوەی دو رۆژ، ئەمڕۆ هه‌ینی‌ جارێکی دیکە نرخی نەوتی برێنت بەرزبوەوەو گەیشتە 71.82 دۆلار.

هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا گەیشتە 69.41 دۆلار.

لەبارەی هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت، ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکردوە، کەمبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا، زیادبونی خواست بۆ بەرزترین ئاست لەماوەی 15 مانگی رابردودا لەگەڵ رێککةوتنی وڵاتانی ئۆپێک پلەس لەسەر رێکخستنەوەی هەناردەکردنی نەوت کاریگەرییان لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت هەبوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×