سەركردەیەكی پەكەكە: هەڵوەشاندنەوە کۆتایی نییە، سەرەتایەکی نوێیە
  2025-05-12       434       

دۆران کاڵکان، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە کۆتایی نییە، بەڵکو سەرەتایەکی نوێیە و ئەو كارە ڕێگە خۆش دەکات بۆ هەنگاو و پێکهاتەیەكی نوێ. دەشڵێت، "بێگومان ئەم كۆنگرەیەكان جیاوازە لە کۆنگرەکانی دیکەی و هاوشێوەی كۆنگرەی یەكەمە، ئەوسا ئیرادەیەكە هەبو بۆ دروستكردنی سەرتایەكی نوێ، ئێستاش ئەو قۆناغە مێژوییە تەواو بوە"  . 

ئاوێنە: دۆران کاڵکان، لە وتاری دەستپێکی کۆنگرەی پەكەكەدا كە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویكرایەوە، ڕایگەیاند، بێگومان ئەوە کۆتایی نییە، بە ئەنجامێکی وا، هیوادارە هەنگاوی نوێ و دەرفەتی زیاتر. ڕێکخستنی سەرەتایی پەکەکە لە دەوری عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد پێکهاتوە و دواتر بە "ئاپۆچی"، "شۆڕشگێڕانی کوردستان" و "یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان" ناسراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆتایی ساڵی 1978دا هەستیان بە پێویستی کرد کە خۆیان وەک حزبێک ڕێکبخەن و 'پارتی کرێکارانی کوردستان' بەو شێوەیە دامەزرا، بە واتایەکی دیکە لە سەرەتاوە وەک پارتێك دامەزرا، سەرەتا پێویستە ئەو ڕاستییە بزانرێت. لەگەڵ ئەوەشدا بێ گومان پەكەكە ڕێکخستنێکی هێڵی ئاپۆیی بو. خاوەنی ئەو جەوهەرە بو و هەوڵی پەرەپێدانی دەدا. 

كاڵكان باسی لەوەشكرد، ئەم کۆنگرەیە هاوشێوەی کۆنگرەی یەکەمە. بەڵام چۆن؟ ئەوكات ئیرادەیەکی گەورە هەبو بۆ سەرەتایەکی نوێ، ئێستاش ئیرادەیەکی گەورە هەیە لەسەر بنەمای تەواوبونی مێژویی ئەو سەرەتایە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم هەڵوەشاندنەوەیە کۆتایی نییە.

ئەوەشی خستەڕو، پەكەكە ئەو هەڵوەشانەوەیە بە شێوەیەکی بەهێزتر لە دامەزراندنی خۆی جێبەجێ دەکات، بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکات بۆ هەنگاو و پێکهاتەی نوێ، بۆ دروستکردنی زەمینەی گونجاویش.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×