یەکێک لە هاوسەرۆکانی دەم پارتی کۆچی دواییکرد
  2025-05-11       1816       

مستەفا مەسعود تەکیک، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە پارێزگای ئێلە‌هـ لە نەخۆشخانەی سەیامی ئەرسەکی ئەستەنبوڵ بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.

ئاوێنە: پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" رایگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو، بە جەڵتەی دڵ،  مستەفا مەسعود تەکیک، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پارێزگای ئێلە‌هـ گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەکراوە، "تەکیک دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سیامی ئەرسەک لە ئیستانبوڵ، بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان نەتوانراوە رزگار بکرێت".

باس لەوەشکراوە، "مستەفا مەسعود تەکیک، بە درێژایی تەمەنی، بۆ یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری خەباتی کردووە، هاوەڵێکی زۆر بەنرخ بوو بۆ پارتەکەیی و پەرۆشیی بۆ گەلەکەی".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×