جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگهیاند، پێیان باشە هاوپەیمانێتیەکە بچێتە ناو حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی تەواوی پشکی کورد بۆ دو حزبی دەسەڵاتدار نەبێت، بەڵام بریاری کۆتایی لای کۆمەڵ و یەکگرتوە لەگەڵ نەوەی نوێ بە دەنگی هەر سێ لایەن پێکەوە، بەو پێیەی ئەو سێ لایەنە کورسی پەرلەمانی عێراقیان هەیە لە ئێستادا، لە داهاتوش هەر لایەنێکی دیكه رای دەبێت گەر کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا. ئەوان بریار دەدەن بەشداری حکومەت دەبین یاخود نا.
ئاوێنە: جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئهمڕۆ یهكشهممه وهڵامهكهی بۆ لایهنهكان ناردوه و ڕایگهیاند، "نەوەی نوێ و بەشی زۆری لایەنەکان سەرباری ئەوەی دەزانن کە لە هەر هاوپەیمانێتیەکدا پێویستە دەنگی هاوڵاتیان سەنگ و قورسایی لایەنەکان دیاری بکات لە ناو ئەو هاوپەیمانێتیە، بەڵام سەرباری ئەو خاڵە و لەبەر پەرۆشی نەوەی نوێ بۆ دروستبونی هاوپەیمانێتیەکە و بەخشینی هیوایەکی زیاتر بە هاوڵاتییان و رزگارکردنی خەڵک لەم دۆخە خراپە، ئەوا ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەرباری ئەوەی سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە و تەواوی سەرۆک لیستەکان بە مافی خۆمان دەزانین، بەڵام ئامادەین دەستبەرداری بەشێک لەو مافەی خۆمان بین لە پێناو بەرژەوەندی گشتی".
ئاماژهی بهوهشكرد، لەهەمان کاتدا بۆ هەمو لایەنەكانی روندەکەنەوە کە هەر لایەنێک ئەگەر داوای دەستکەوتی حیزبی و پۆست و پلەیەک بکات زیاد لە حەق و مافی خۆی، ئەوا رەنگە سبەی وا لێکبدرێتەوە کە ئەو لایەنە زیاتر مەبەستیەتی هاوپەیمانێتیەکە سەر نەگرێت و زیاتر لە خەمی حیزبیدایە.
نهوهی نوێ دهڵێت، "ئەگەر پێتان وایە نەوەی نوێ دەبێتە کێشە بۆ هاوپەیمانێتیەکە، ئەوا هەموتان دەتوانن پێکەوە هاوپەیمانێتیەکە دروست بکەن بە بێ نەوەی نوێ، ئێمەش لە دەرەوە پشتیوان و هاوکارتان دەبین، نە بە دژی خۆمانتان دەزانین و نە بەنەیار، بەڵکو وەک دۆست و هاوکار دەتانبینین".
نەوەی نوێ نە مەرجی هەیە و نە مەرجی تەعجیزی و ئاستەمیش بە مافی کەس دەزانێت
له وهڵامهكهی نهوهی نوێدا هاتوه، "نەوەی نوێ نە مەرجی هەیە و نە مەرجی تەعجیزی و ئاستەمیش بە مافی کەس دەزانێت"، بۆیە وەڵامی نەوەی نوێ لەسەر ئەو خاڵانەی کە لەکۆبونەوەى ئێوارەى رۆژى شەممە 10ی 5ی 2025 لە لایەن لایەنە بەشداربووەکانەوە وروژێنران ئەمەیە:
یەکەم: سەرۆکی هاوپەیمانیەکە کێیە؟
له وهڵامهكهدا نهوهی نوێ دهڵێت، "هەرچەندە زۆربەی لایەنەکان خۆیان ئاماژەیان داوە بەوەی کە سەرۆکی هاوپەیمانی مافی نەوەی نوێیە، بەڵام ئێمە لە پێناو سەرگرتنی هاوپەیمانێتیەکە و وەک رێزێک بۆ بەرێزتان ئەو مافە دەدەینە جەنابتان و پێمان باشە یان نەوەی نوێ بێت یاخود بەتێکڕای دەنگی ئەو لایەنانە بریاری لێ بدرێت کە بەشداری هاوپەیمانێتیەکە دەبن".
دوەم: سەرۆکی لیستەکان لە شارەکان کێ دەبن؟
ئهوهش خراوهتهڕو، "هەرچەندە بەپێی دەنگ دەبو سەرۆکی هەمو لیستەکان لە هەمو پارێزگاکان بۆ نەوەی نوێ بوایە، بەڵام ئێمە دەستبەرداری هەندێکی دەبین بەم شێوەیە (ناو هەرێم نەوەی نوێ دو سەرۆک لیست، یەکگرتو یەک سەرۆک لیست.. دەرەوەی هەرێم کۆمەڵ یەک سەرۆک لیست و یەکگرتو یەک سەرۆک لیست)".
سێیەم: وتەبێژ و مخولی هاوپەیمانیەکە کێ دەبێ؟
نهوهی نوێ دهڵێت، "پێمان باشە بەرێزێک لە کۆمەڵی دادگەری وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە بێت، ههروهها مخەولی هاوپەیمانی پێمان باشە بەڕێزێک لە یەکگرتوی ئیسلامی بێت".
چوارەم: ئایا دەچینە ناو حکومەتى عێراقى یان نا؟
له وهڵامهكهی نهوهی نوێدا هاتوه، "پێمان باشە هاوپەیمانێتیەکە بچێتە ناو حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی تەواوی پشکی کورد بۆ دو حزبی دەسەڵاتدار نەبێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای کۆمەڵ و یەکگرتوە لەگەڵ نەوەی نوێ بە دەنگی هەر سێ لایەن پێکەوە، بەو پێیەی ئەو سێ لایەنە کورسی پەرلەمانی عێراقیان هەیە لە ئێستادا، لە داهاتوش هەر لایەنێکی دیكه ڕای دەبێت ئهگەر کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا، ئەوان بڕیار دەدەن بەشداری حکومەت دەبین یاخود نا".
پێنجەم: ئەو لایەنەی لەناو هاوپەیمانیەکە کورسی نەهێنا چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت؟
نهوهی نوێ باسی لهوهشكردوه، "پێمان باشە پۆستی حکومی (وەکیل وەزیر، مدیر عام، باڵیۆز، پۆستی تریان بدرێتێ)".
شەشەم: ناوی هاوپەیمانیەکە چی دەبێت؟
پهیوهست به ناوی هاوپەیمانیەکە، نهوهی نوێ هیچ مەرجێکی لهوبارهیهوه نییە.
حەوتەم: بڕیاردان لەناو هاوپەیمانیەکە چۆن دەبێ؟ بەزۆرینە یان بە تەوافوق؟
نهوهی نوێ ڕونیكردوهتهوه، "لە ئێستادا بە تەوافقی هەرسێ لایەنی نەوەی نوێ و یەکگرتو و کۆمەڵ، یەکی یەک دەنگیان هەیە، لە داهاتو بە تەوافقی ئەو لایەنانەی کورسیان هەیە".
هەشتەم: لەناوچە جێناکۆکەکان پێکەوە دەبین یان نا؟
بەڵێ پێکەوە دەبین.
نۆیەم: ژمارەى کاندیدی هەر لایەنێک لەناو لیستەکاندا چۆن دەبێت؟
نهوهی نوێ ڕایگهیاندوه، "بە دڵی لایەنەکە بێت، ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە ئهگەر لایەنێک کاندید کەم دابنێت یاخود زۆر، بەڵام چەندە کاندید زۆر بێ و دەنگ کۆبکاتەوە باشترە بۆ هاوپەیمانێتیەکە".