ئا: ئاوێنە
ئەردۆغان ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی نیسانی رابردوو، لەگەڵ شاندی ئیمرالی دەم پارتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداو سری سورەیا ئۆندەر کە لەشاندەکەدا بوو، بەشداری لەم کۆبوونەوەیەدا کردو گفتوگۆیەکی سەرنجڕاکێش لەنێوان ئەو دوو کەسەدا روویدا.
ئەردۆغان پرسیاری لەئۆندەر کردووە کە چەند منداڵی هەیە؟
ئۆندەر: تەنها منداڵێکم هەیە.
ئەردۆغان: منداڵێک کەم نییە؟
ئۆندەر بەگاڵتەجاڕیەوە وەڵامی دایەوەو وتی: چونکە لەزیندان بووم دەرفەتی ئەوەم نەبوو منداڵی زیاترم بێت.
وەڵامە ژیرانەکەی سری سورەیا ئۆندەر لەڕاستیدا پوختەی ژیانی خۆیەتی.
سری سورەیا ئۆندەر مانگی رابردوو نەخۆش کەوتو لە نەخۆشخانە خەوێندرا، لە ٣ی ئایاردا کۆچی دوایی کرد.