سەنتەری توێژینەوەی میترۆپۆل راپرسییەکی سەرنجڕاکێشی لەسەر پرۆسەی نوێی ئاشتی نێوان دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلانو پەکەکە ئەنجامداوە، زۆربەی ئەندامانی ئاکەپەو مەهەپە کە "هاوپەیمانی گەل"یان پێکهێناوە، پشتیوانی پرۆسەکە ناکەن.
ئاوێنە: ڕاپرسییەکە لەگەڵ ١١٨٦ کەس لە ٢٦ پارێزگا لەرۆژانی نێوان ١٤-٢١ی ئازاری ٢٠٢٥ ئەنجامدراوە.
لە ڕاپرسییەکەدا ئەو پرسیارە لەبەشداربووان کراوە کە "ئایا ئێوە پشتگیری ئەو پرۆسەیە نوێیە دەکەن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە؟"
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە؛ ڕێژەی ئەوانەی پشتگیریی دەکەن لەسەدا 23.8 بووە، ڕێژەی ئەوانەی پشتگیری ناکەن لەسەدا 67.7 بووە. ڕێژەی وەڵامدانەوەی "هیچ بیرۆکەیەکم نییە/هیچ وەڵامێکم نییە" لەسەدا ٨.٥ بووە.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، دەنگدەرانی ئاکەپەو مەهەپە، هاوبەشە سەرەکییەکانی هاوپەیمانی گەل، پشتیوانی لەپرۆسەی بەردەوامی ناکەن. لەکاتێکدا 32.1%ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە دەنگدەری ئاکەپەن، پشتگیرییان لەپرۆسەکە کردووە، 57.7%ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە پشتگیری ناکەن.
لەلایەکی دیکەوە لەسەدا ٣٦.١ی دەنگدەرانی مەهەپە پشتگیرییان لەپرۆسەکە کردووەو لەسەدا ٥٦.٩ پشتگیریان نەکردووە.